زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولێکی زانستیی تایبەت بە توێژینەوەی ئەکادیمی دابەشکرا

2026-05-24

ڕۆژی یەکشەممە (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦) بە ئامادەبوونی (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ڕاگر و بەڕێوەبەرەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، مەراسیمی کۆتاییهاتن و دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی زانستیی (تەکنیکەکانی نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکاندا) بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە دوای کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی خولەکە هات کە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو، خولەکە لەلایەن هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی (خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی، دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، لەگەڵ سەنتەری پێداگۆجی) سەرپەرشتی دەکرا و تێیدا (١٨) مامۆستا و خوێندکاری خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بەشداربوون، کە لەلایەن (٨) مامۆستای پسپۆڕی زانکۆی گەرمیانەوە وانەکانیان پێوترایەوە.

لە مەراسیمەکەدا، (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی توێژینەوەی زانستی کرد لە بەرزکردنەوەی ناو و پێگەی زانکۆ لە ئاستی جیهاندا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆوە، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە وانەبێژانی خولەکە و بڕوانامەی بەشداربوونیش بەسەر مامۆستا و خوێندکارانی بەشداربوودا دابەشکرا.

جێی ئاماژەیە، ئەم خولە لە ڕێکەوتی (١٩ی نیسانی ٢٠٢٦) بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاشناکردنی توێژەران بە نوێترین تەکنیکەکانی نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە جیهانییە باوەڕپێکراوەکاندا دەستیپێکردبوو، کە بەشێکە لە پلانی بەردەوامی زانکۆی گەرمیان بۆ پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی ستافەکەی.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026