بوونى بەشى باخچە یەکێکە لە سیما جوان و سەرنج ڕاکێشەکان بۆ هەموو جێگە و شوێنێک چ لە ڕووى جوانى چ لە ڕووى گۆڕانى کەش و هەوا چ لە ڕووى تەندرووستی بۆیە سەرەکی ترین کارى ئەم بەشە پەیوەستە بە دروستکردنى باخچە و لە هەمانکاتدا سەوزکردنى باخچەکە ناشتنى دار بە هەموو جۆرەکانیەوە، داواى دروستکردنى باخچە و ناشتنى نەمام و دار گرنگی بە ئاودان و پاککردنەوەى لە گژو گیا بدریت وە پاراستنى لە فەوتان و لە ناوچوون وە لە کاتی پێویستدا دەرمانکردنى بۆ پاراستنى لە ناوچوون .
وە کارێکی سەرەکی و گرنگی ئەم بەشە پابەندبونمانە بە کاتی دەوام کردن چونکە بەشەکەمان بە داینەمۆى جوانى و بەرەو پێش چوونی زانکۆمان دەزانین بۆ ئەوەى کە شێکی شایستە و جوان و گونجاو برەخسێنین خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆمان کەوا بکەین زانکۆمان بێتە ناوەندێکی جوان و سەرنج ڕاکێش بۆ ناو زانکۆ و دەرەوەى زانکۆ.
یەکێک لە گەورەترین چالاکییەکانی ئەم بەشەمان بریتییە لە زیندووهێشتنەوەی سەوزاییەکان ئەویش بە دابینکردنی ئاودانی بەردەوام بە تایبەت لە وەرزى هاویندار، ئەمەش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی تانکەر یان بە گەڕخستنی سیستمى ئاودانی ئۆتۆماتیکی (دڵۆپاندن یان پرژاندن) ئەنجام دەدرێت. وە بڕینی چیمەن و بژارکردن پاککردنەوەی بەردەوامی باخچەکان بڕینی بەردەوامی چیمەنەکان بۆ ئەوەی هەمیشە سەوز و جوان بن هەروەها ڕشتنی دەرمانی قڕکەر بۆ پاراستنی دار و ڕووەکەکان لە نەخۆشییەکانی ڕووەک و مێروو زیانبەخشەکان.
گرنگترین ئامانجی بەشەکەمان بە بەڕێوەبەرو سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی و باخەوانەکان بتوانین ڕێژەی سەوزایی زانکۆمان بگەینینە بەرزترین ئاستی ستانداردی جیهان.
ئامانجمانە بتوانین چەند پارکێکی گەورە لە ناو کەمپی زانکۆدا دروست بکەین بۆ ئەوەی لە کاتی دەوام خوێندکاران بتوانن کاتی پشووی وانەکانیان پشوویەکی تەندروست بدەن و هەروەها خوێندکارانی میوان لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان لە دوای دەوام بتوانن سوودی لێوەبگرن بۆ پشوودان و هەروەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیرانگایەکی جوان بێت بۆیان.
بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەشە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەر:
ژمارەی ستاف:
