بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی گەرمیان
١. پێناسە و ئامانج
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سەرۆکی زانکۆیە.کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی گیانی فەرمانبەران، مامۆستایان و خوێندکارانە، هەروەها پاراستنی ژینگە و سامانی گشتی زانکۆیە. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کاردەکات بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی کارکردن و خوێندنی بێ مەترسی و تەندروست بەپێی ستاندارد و رێنماییە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی.
٢. ئەرك و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی
ئەرکەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دابەش دەبن بەسەر چەند لایەنێکی سەرەکیدا:
· سەلامەتی تاقیگە و شوێنە زانستییەکان:
چاودێریکردنی بەردەوامی تاقیگە زانستییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە بەکارهێنانی ماددە کیمیایی و بایۆلۆجییەکان بە شێوەیەکی درووست.
دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزی (PPE) و دڵنیابوونەوە لە بەکارهێنانیان لەلایەن خوێندکاران و توێژەرانەوە.
لەناوبردنی پاشماوەی ماددە مەترسیدارەکان (کیمیایی، بایۆلجی و پزیشکی) بە شێوەیەکی زانستی و ژینگەدۆست.
· بەرگری شارستانی و خۆپارێزی:
پشکنینی بەردەوام بۆ سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، رێرەوەکانی فریاکەوتن و ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە.
دروستکردنی تیمەکانی فریاگوزاری خێرا لەناو کەمپەس و کۆلێجەکاندا بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
نەخشەکێشانی پلانی چۆڵکردنی بیناکان (Evacuation Plan) لەکاتی ڕوودانی کارەساتدا.
· تەندروستی و ژینگە:
چاودێریکردنی پاکوخاوێنی (Hygiene) لە کافتریاکان و بەشە ناوخۆییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی خۆراك.
ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی و چاودێریکردنی سەوزایی و پاکیی ژینگەی زانکۆ.
هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی کەلار بۆ دابینکردنی پێداویستی فریاگوزاری و دەرمان.
· ڕاهێنان و هۆشیاری:
کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ ستاف و خوێندکاران دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاگر و فریاگوزاری سەرەتایی.
بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و پۆستەری تایبەت بە سەلامەتی لە ناو هۆڵ و ڕێرەوەکاندا.
· کارگێڕی و بەدواداچوون:
تۆمارکردنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکارەکان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.
بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی هەفتانە و مانگانە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەربارەی دۆخی سەلامەتی زانکۆ.
٣. زانیارییەکانی بەڕێوەبردن
بەرێوەبەر: ارکان محمد حسن
ژمارەی فەرمانبەر: چوار (٤)
ژمارەی تەلەفوون: (00964 7701948390)
ئیمەیڵ:{arkan.muhamad@garmian.edu.krd}
