بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ساڵی 2019ی زاینی وەک یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی گەرمیان دامەزراوە.
ئیش و کاری بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا:
· -پلانی ساڵانەی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆمان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
· ڕاگەیاندن و سەرپەرشتیکردنی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان.
· بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی پێویست بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا.
· سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکاران لەکاتی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان بە هەماهەنگی کۆلێژە پەیوەندیدارەکان.
· ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا لە زانکۆمان بە فەرمانی زانکۆیی، دوای پەسندکردنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
· دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان.
· دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە پێدانی بڕوانامەی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ئەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان بە سەرکەوتوویی تەواو دەکەن.
· پێدانی نازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا.
· بەدواداچوون بۆ ڕەوتی خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
· ڕێکخستنی سیمیناری تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەی ئەو کەیسانەی وەزارەتمان ئاراستەی زانکۆمانی دەکەن.
· بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانی مانگانە و وەرزی بەڕێوەبەرایەتیمان بە داتاو زانیاری بۆ یاریدەدەرەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
· وردبینی کردنی بڕوانامەکان و ڕاستی و دروستییان.
· ئامادەکردنی ئاماری وەرزی و ساڵانەی خوێندکارانی خوێندنی باڵای وەرگیراو لە زانکۆمان بە زانیاری تەواو، هەروەها جیاکردنەوەی لیستی ناوی ئەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەی پاڕالێڵ لە زانکۆمان دەخوێن.
· هەر ئەرکێکی دیکەی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ یان یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەم بەڕێوەبەرایەتییە بسپێردرێت.
· پێدانی پشتگیری بە خوێندکارانی خویندنی باڵا بۆ ناوخۆی وڵات.
بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
بەڕێوەبەر: د.شێرزاد علی احمد
ژمارەی ستاف: ٤