بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان لە ڕووی پەیکەری کارگێڕیەوە سەر بە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆیە بۆ كاروباری خوێندكاران، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان سەرپەرشتی کارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەکات، کاری سەرەکی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە ڕێکخستن و چاودێری کردنی کاروباری بەشەناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی زانکۆی گەرمیان لە كەمپی زانكۆ و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام، کە بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە ڕێکخستن و دابەشکردنی ژوور بەسەر خوێندکاران دا، دابینکردنی خزمەتگوزاری پاک و خاوێنی، هەوای ساردو گەرم، ئاوو کارەباو غازی بەردەوام، ئاوی گەرم و ئاوی خواردنەوەی خاوێن، دابین کردنی کارمەندی چاککەرەوەو پاککەرەوە بەشێوەی بەردەوام، دابین کردنی ئامێری بەفرگرو جل شۆرو تەباخی غاز، لەگەڵ چەندین خول و خزمەتگوزاری تر کە لەماوەی ساڵانی خوێندن دا پێشکەش بە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی دەکرێ .
لەبەشەناوخۆییەکاندا بەشێوەیەکی بەردەوامی ٢٤ کاتژمێری چاودێری ئێشکگر دابین دەکرێت و لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا ئامادەییان دەبێت.
زانكۆی گەرمیان ساڵانە گرێبەست لەگەڵ ٢ کۆمپانیای خزمەتگوزاریدا ئەنجام دەدات بۆ بەشەناوخۆییەكانی زانكۆمان کەبریتین لە:
1. کۆمپانیای پاککەرەوەی بەشەناوخۆییەکان.
2. کۆمپانیای چاککردنەوەو ئیش پێکردنی ئامێرەکانی بەشە ناوخۆیی.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە خاوەنی ٤ باڵەخانەی ٥ نهۆمیە ( ٢ کوڕان، ٢ کچان) لە قەزای كەلار، ساڵانە بەکۆی گشتی نزیکەی ١٤٠٠ تا وەكو ١٥٠٠ خوێندکار تیایدا دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكان لە ئێستادا خاوەنی ٤٠ فەرمانبەری ( میلاک و گرێبەست)ە كە كاروبارەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكە لەبینای بەڕێوەبەرایەتی و بەشەناوخۆییەكانی كچان و كوڕان بەڕێوە دەبەن.
سروت احمد عثمان
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە ٤ هۆبەی سەرەكی پێك دێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
ناوی لێپرسراوی هۆبە: دلیر عمر عبدالکریم
ناوی لێپرسراوی هۆبە: چيمن محمد محمد كريم
ناوی لێپرسراوی هۆبە: ڕێڤین صابر امین
ئەم هۆبەیە لە پەیكەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیەكەدا هەیە بەڵام لە ئێستادا هیچ فەرمانبەرێكی نیە.
