بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی گشتی بە یەکێک لە یەکە کارگێڕییە سەرەکییەکانی زانکۆ دادەنرێت، کە ئەرکی بەڕێوەبردنی سەرجەم لایەنە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی پەیوەندیدار بە خوێندکاران لە ئەستۆ دەگرێت، هەر لە ساتەوەختی وەرگرتنیانەوە تا کاتی دەرچوونیان. هەروەها وەک ئەڵقەی بەستنەوەی نێوان خوێندکار، کۆلێژ، زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاردەکات.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروباری خوێندکاران لەئەستۆ دەگرێت بەپێی ئەو سیستم و ڕێنماییە کارپێکراوانەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دەرچوون. بەهۆی مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خوێندکاران لە درێژەی کاروانی خوێندنیاندا، و پەرۆشی بۆ دەستەبەرکردنی ڕاستی و دروستی زانیارییە ئەکادیمییەکان و سەلامەتی ڕێکارە کارگێڕییەکانی تایبەت بەوان، بە یەکێک لە زیندووترین بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ دادەنرێت.
سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەپێی پێوەرەکانی کوالیتی، وردی و شەفافییەت پێشکەش دەکرێن بە شێوازێک کە خزمەت بە خوێندکاران و زانکۆ بکات. هەروەها زانکۆ پەیڕەوی سیستمی بۆلۆنیا (Bologna Process) دەکات؛ کە سیستمێکی ئەکادیمییە و ئامانجی یەکخستنی خوێندنی باڵایە لە ڕێگەی پشتبەستن بە سیستمی یەکەی خوێندن (سەعاتی ئەکادیمی متمانەپێکراو)، دابەشکردنی قۆناغەکانی خوێندن، ئاسانکاری لە دانپێدانانی بڕوانامەکان، هاندانی فێربوونی بەردەوام، و گەشەپێدانی کارامەییە ئەکادیمی و پیشەییەکان.
١. پێشوازیکردن و تۆمارکردنی خوێندکارانی نوێ، و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ناوەندی (مەرکەزی)، وەرگرتنی تایبەت، گواستنەوە، دابەزین (تنازل)، میوانداری (استضافة)، و سەرجەم فەرمانە زانکۆییەکانی تری پەیوەندیدار بە کاروباری خوێندکارانەوە.
٢. بەدواداچوون بۆ دەوامی خوێندکاران، ڕێکارەکانی سڕینەوەی ناوی خوێندکار (ترقین قید)، دواخستنی ساڵی خوێندن (تأجیل)، و گەڕاندنەوەی ئەووانەی سڕینەوەی ناویان بۆ کراوە ئەگەر خۆیان بیانەوێت.
٣. وردبینیکردنی بەڵگەنامە و بڕوانامەکان و دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی دەرچوونیان (صحة صدور).
٤. ئامادەکردنی ئامار و داتاکانی تایبەت بە خوێندکاران و دەرچووان.
٥. جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە کاروباری خوێندکاران.
٦. بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی دەرچوون، ئامادەکردنی لیستی دەرچووان، و دابینکردنی زانیاری و ڕێنمایی تایبەت بە تۆمارکردن و خوێندن بۆ خوێندکاران؛ بە شێوازێک کە بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن بە شێوازێکی ڕێکخراو و کاریگەر مسۆگەر بکات.
ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی داتاکانی خوێندکاران بە وردی و کارامەییەوە.
پاراستنی سەلامەتی تۆمار و بەڵگەنامە فەرمییەکان.
ئاسانکاری لە ڕێکارەکانی تۆمارکردن، وەرگرتن و دەرچوون.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە ناوازەکان بە خوێندکاران و ئەندامانی دەستەی مامۆستایان.
پاڵپشتیکردنی پرۆسەی بڕیاردان لە ڕێگەی دابینکردنی ئامار و داتا ئەکادیمییە وردەکانەوە.
هۆبەی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان / بەرپرسی هۆبە: (ئاکۆ قادر سەعید)
هۆبەی ئامار / بەرپرسی هۆبە: (فروزان عەلی حەسەن)
بەڕێوەبەری تۆمارکردنی گشتی: پ.ی.د. یاسین ئاشور جەوهەر
