Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەشی ژمێریاری

دەربارەی بەش

لە سەرەتای دامەزراندنی زانکۆی گەرمیانەوە، بەڕێوبەرایەتی دارایی دامەزراوە و بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی هەموو کار و چالاکییەکانی ژمێریاری و وردبینی لە سەرجەم کۆلێژ، بەش و ناوەندەکانی زانکۆدا گرتووەتە ئەستۆ، بەپێی یاسا و ڕێنمایی و پێوەرە داراییەکان.

بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەشە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی

ئامانج

بەشی ژمێریاری بەرپرسیارێتی کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردن و چاودێرییەکی کاریگەری سەرچاوە داراییەکانی زانکۆ دەگرێتە ئەستۆ، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بنەماکانی ژمێریاری و پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییە داراییەکان.

هۆبەکانی بەشی ژمێریاری

١. هۆبەی ژمێریاری و پلان

ئەم هۆبەیە بەرپرسیارە لە ئامادەکردن و چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی بودجەی ئاسایی ، بودجەی داهات ، بودجەی وەبەرھێنان و بودجەی پترۆدۆلاری زانکۆ، هەروەها تۆمارکردن و کۆنترۆڵکردنی هەموو داهات و خەرجییەکان.

لێپرسراوی هۆبە جەلیل ئیبراهیم محەمەد

٢. هۆبەی موچە

ئەم هۆبەیە بەرپرسیارە لە ئامادەکردنی لیستی موچەی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەستی زانکۆ لە ڕێگەی سیستەمی پەیڕۆڵ (Payroll)، بەپێی ڕێنمایی و پێوەرە داراییە پەیوەندیدارەکان.

لێپرسراوی هۆبە لوقمان ئەکرەم کریم

٣. هۆبەی داهات

ئەم هۆبەیە بەرپرسیارە لە کۆکردنەوە و تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی سەرجەم داهاتەکانی زانکۆ کە لەلایەن کۆلێژ و بەش و ناوەندەکانی زانکۆوە دابین دەکرێن.

لێپرسراوی هۆبە فێنک نەوزاد عەبدوڵڵا

٤. هۆبەی ئەرشیف

ئەم هۆبەیە بەرپرسیارە لە ڕێکخستن و پاراستن و هەڵگرتنی هەموو تۆمار، بەڵگەنامە و دۆکیومێنتە داراییەکان، بۆ دڵنیابوون لە پاراستنیان و ئاسانکردنی دەستگەیشتن پێیان.

لێپرسراوی هۆبە ڕزگار حەسەن عەلی

لێپرسراوی بەشی ژمێریاری

  • ئاریان فەریق زینڵ

  • ژمارەی ستاف: ٢٥

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026