Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەرێوەبەرایەتی سەنتەری جینۆساید

دەربارەى بەڕێوەبەرایەتى

سەنتەری جینۆسایدی زانكۆی گەرمیان ((هەنگاونان بەرەو خزمەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بە پرسی

تاوانی ئەنفال و كۆمەڵكوژیی نەتەوەی كورد))

 

 

سەنتەری جینۆسایدی زانكۆی گەرمیان بریتییە لە ناوەندێكی ئەكادیمی بۆ لێكۆڵینەوەی زانستی لە سەرجەم ئەو بوار و لایەنانەی كە تایبەتن بە تاوانەكانی جینۆساید چ لەسەر ئاستی نێوخۆیی چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كە بەدرێژایی مێژوی مرۆڤایەتی ڕویانداوە، كە دژ بە گەلی كورد و گروپە نەتەوەیی و ڕەگەزی و نەژادی و ئاینییەكانی تر ئەنجامدراون.

زانكۆی گەرمیان وەك دامەزراوەیەكی زانستی و ئەكادیمی لە ناوچەكەدا بە ئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت لە ڕێگەی ئەم سەنتەرەوە خزمەت بە نەتەوەكەی و دەڤەرەكەی بكات لە ڕێگەی لێكۆڵینەوە و ئەرشیفكردن و بە دۆكیۆمێنتكردنی كەیسی تاوانەكانی جینۆساید و ئەنفال لە گەرمیان و كوردستاندا.

ئەم سەنتەرە بەپێی فەرمانی وەزاری/ دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری/ بەڕێوەبەرایەتی جۆری و متمانەبەخشین ژمارە (15922) لە (21/8/2023) دامەزراوه‌.

گرنگترین ئەرک و ئامانجی سەنتەرەكە

1. بەجیهانیناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكان.

2. ئەرشیفكردن و بەدۆكیۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكان تایبەت بە تاوانەكانی جینۆساید و ئەنفال دژ بە گەلی كورد و مرۆڤایەتی لەپێناو پاراستن و مانەوەیان لەلایەك و لەلایەكی ترەوە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و كتێب و بڵاوكراوەكان لە بارەیانەوە.

3. خستنەگەڕی هەمو توانا زانستییەكان لە ناوەوە و دەرەوەی زانكۆ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانیستیی جۆراوجۆری وەك لە بوارەكانی دەرونی و كۆمەڵایەتی و یاسایی و مێژویی و زمانی و كەلتوری و ...تد لە سەرجەم ڕەهەندە جیاوازەكانی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی كورددا.

4. هۆشیاركردنەوە و زیندوڕاگرتنی ئەم تاوانانە لە بیر و هزری تاكی كورد و مرۆڤایەتییدا، هاوكات چەسپاندن و دانانی پرۆگرامی تایبەت بەم تاوانانە لە ناوەندەكانی خوێندن لە دامەزراوەكانی حكومەت بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

5. هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەرەكانی هاوشێوە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەكی لەپێناو كاركردنی بەكۆمەڵ (دەستەجەمعیە) بۆ زیاتر بەهێزكردنی ناساندنی كەیسی جینۆسایدی كورد.

6. هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لەپێناو خزمەتكردنی كەیسی ئەنفال و جینۆساید و ئەنجامدانی كارو چالاكیی فرەجۆر.

 

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی سەنتەری جینۆسایدی زانكۆی گەرمیان لە ماڵپەری فیسبوك، بڕوانە

 سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان- Genocide Center of Garmian University 

 

بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

بەڕێوەبەر: پ. ی. د. امید برزان برزو

ژمارەی ستاف: ٢

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026