زانکۆی گەرمیان
ئەرک

پەیامی زانکۆ

زانکۆی گەرمیان، وەک زانکۆیەکی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون دەڕەخسێنێت کە تێیدا مامۆستایان و خوێندکاران بتوانن ببنە سەرچاوەی مەعریفە و پارێزەری بەها باڵاکانی نەوەی ئێستا و داهاتوو لە پێناو گەشەپێدانی ژیانی تاکەکانی ئەم هەرێمە. زانکۆی گەرمیان لە رێگەی پرۆگرامێکی بەهێز و کاریگەرەوە کار لەسەر چەند بوارێکی جیاواز دەکات وەک پزیشکی و ئەندازیاری و زانستە بنچینەییەکان وکۆمەڵایەتییەکان و پەروەردە و یاسا و و زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان. زانکۆ بەشێوەیەک خوێندکارانی پێدەگەیەنێت کە ببنە خاوەن کارامەیی و لێهاتوویی لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی بازاڕی کار، لەڕێگەی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و ڕەخساندنی هەلی دەرکەوتنی توانای تاکەکان بۆ فێربوون و گەشەکردنیان. بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەم پەیامانە، زانکۆ کار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکات:

  • پێشکەشکردنی پرۆگرامی ئەکادیمی فراوان و هاوسەنگ لەسەر هەردوو ئاستی خوێندنی بەرایی و باڵا کە پاڵپشت و دەرخەری توانای داهێنان بن بە کواڵیتی بەرز و بەرچاو.

  • خزمەتکردنی کۆمەڵگە و دروستکردنی مەعریفەی نوێ لە ڕێگەی توێژینەوەی دەستەیەک لە زانایان و داهێنانی کاریگەر کە دەبنە بناغە بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ پێداویستییە مامناوەند و دوورمەوداکانی کۆمەڵگە.

  • بەشداری کارای دەستەی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ لە پرۆگرامە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکانی دامەزراوە ئەکادیمییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە سەرچاوە ئەکادیمییەکانی ئەو دامەزراوانە.

  • گرنگیدان بە لایەنی کەلتوری کۆمەڵگا لە رێگەی بەرنامەکانی خوێندن لە بوارەکانی زمان و کەلتور و زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان و هاندانی توێژەران بۆ کارکردن لەسەر لایەنە میژوویی و سیاسیەکانی کۆمەڵگە لەڕێگەی چالاکییە ئەکادیمییەکانەوە.

  • ڕێزگرتن لە بنەما سەرەکییەکانی فرە ڕەگەزی و فرە کەلتوری، کراوەیی و دیموکراسی کۆمەڵگە لە ڕێگەی یاسا و ڕێسا و پرۆگرامەکانی زانکۆ.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024