Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەشی وردبینی

دەربارەی بەش

پێناسە و گرنگیی بەشەکە

بەشی وردبینی لە زانکۆی گەرمیان، یەکێکە لە یەکە سەرەکی و کاریگەرەکانی زانکۆ کە لە هەیکەلی ڕێکخستنی پەسەندکراودا جێگیرکراوە. ئەم بەشە، وەک سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی تر، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر دەبینێت؛ جگە لە پرۆسەی وردبینیکردنی مامەڵە داراییەکان، ڕۆڵی چاودێریی دارایی بەسەر سەرجەم مامەڵە دارایی و کارگێڕییەکاندا دەگێڕێت.

تایبەتمەندیی ئەم بەشە لەوەدایە کە لە ژێر ڕۆشنایی سیستمی ژمێریاریی لامەرکەزیدا (کە لە زانکۆکەماندا پەیڕەو دەکرێت) بەرپرسیارێتیی تەواوی کارەکان لەئەستۆ دەگرێت. لێرەدا دەتوانین بڵێین کە بەشەکەمان ڕۆڵی گەنجینەی گەرمیان دەبینێت، هەرچەندە گەنجینە تەنیا پێداچوونەوەی خێرا بە مامەڵەکاندا دەکات و کاری سەرەکیی بریتییە لە تەمویلکردنی بڕی پارەی داواکراو بۆ زانکۆمان.

پەیوەندیی کارگێڕی و ڕێکخستن

  • پەیوەندیی ڕاستەوخۆ: بەشی وردبینی بەپێی هەیکەلی ڕێکخستنی پەسەندکراوی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی بوودجە، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سەرۆکی زانکۆوە.

  • پەیوەندیی تەکنیکی: لە ڕووی تەکنیکی و ڕێکارەکانەوە، بەشەکە بەستراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریارییەوە.

ئامانج و ئەرکە سەرەکییەکان

ئەم بەشە بە پلەی یەکەم پاڵپشت، هاوکار و خزمەتگوزارە بۆ سەرۆکی زانکۆ، ئەمەش لە ڕێگەی:

  • ئاگادارکردنەوە و ڕێگریکردن: ڕێگریکردن لە ڕوودانی هەر هەڵەیەکی ژمێریاری پێشوەختە و پاراستنی دارایی زانکۆ.

  • چاودێری و پێداچوونەوە: وردبینیکردنی سەرجەم ئەو مامەڵە داراییانەی لە زانکۆدا بە ئەنجام دەگەیەنرێن.

  • جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان: دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستیی مامەڵە دارایی و ژمێریارییەکان لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی (چی ئەوانەی لەسەر بوودجەی ئاسایی ئەنجام دەدرێن، یان ئەوانەی لەسەر سندووقی داهاتی زانکۆن).

ستافی بەشەکە

سەرجەم کاروبارەکانی ئەم بەشە لەلایەن لێپرسراوی بەش و (١٥) فەرمانبەرەوە لە سەرجەم کۆلێژ و یەکە جیاوازەکانی سەر بە زانکۆماندا بەڕێوە دەچن و ڕادەپەڕێندرێن.

  • مهاباد وەلی عەلی | لێپرسراوی بەشی وردبینی

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026