زانکۆی گەرمیان ئامانجێتی ببێتە باشترین و کاریگەرترین زانکۆ بۆ خزمەتکردن و پێشەوایی کردنی کۆمەڵگە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، هەوڵدەدەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سەرجەم ئاڵنگارییەکانی ئەم هەرێمە لە بواری کارکردنمان وە لە ڕێگەی:
خێراکردنی پێشڤەجوونەکان لەسەرجەم بوارەکاندا ودروستکردنی پەیوەندییەکی داهێنەرانە لە بوارەکانی پەروەردە و مرۆڤایەتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتی و بنچینەییەکان و ئەندازیاری و زانستە تەندروستییەکان لە ڕێگەی پێشخستنی چالاکییەکانی بواری توێژینەوە.
پاڵپشتیکردنی خوێندکارانمان لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی زانکۆیی کراوە و هەمەچەشن بۆ دەرخستنی توانای ئەکادیمی و کارامەییان لە زانکۆدا. هەماهەنگی کردن لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکانی تردا بەمەبەستی سوودی هاوبەش و فراوانکردنی بواری فێرکردن بۆ خوێندکار.
خزمەتکردنی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ لەڕێگەی بەرنامەی سەرنجڕاکێش و داهێنەرانە کە برەو بە پەیوەندییەکی دوورمەودا بدات لەگەڵ زانکۆ کە بواری بەشداریمان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە فراوانتر دەکات.