بەشی یاسایی یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانى سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، کارى سەرەکى ئەم بەشە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری یاسایی پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆ، یاریدەدەرانی سەرۆک و ڕاگرەکان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجانی بڕیارەکان لەگەڵ یاسادا، لەگەڵ ئەوەش ئەم بەشە بەرپرسیارێتی ڕاپەڕاندن و ڕێکخستنی سەرجەم کار و ڕێکارە یاساییەکانی زانکۆی لە ئەستۆیە بە ئامانجی پاراستنی مافەکان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان. وە سەرپەرشتیکردنی سەرجەم ڕێکار و مامەڵە یاساییەکانی خوێندکارانى(بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لەوانەش ڕێکخستنی کەفالەتی یاسایی، بەڵێننامە، گرێبەست، بەکرێدان و فرۆشتن ، هاوکات بەشەکە بەشداری کارا دەکات لە لیژنەکانی لێکۆڵینەوەدا (وەک سەرۆک یان ئەندام) و نوێنەری یاسایی دەنێرێت بۆ دادگا و بنکەکانی پۆلیس بۆ بەدواداچوونی ئەو سكاڵایانەی زانکۆ لایەنێکە تێیدا:
هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان (لێپرسراوى هۆبە: نبیهە ابراهیم حمد)
کارى ئەم هۆبەیە تایبەتە بە ئەنجامدانی پرۆسەکانی تەندەرین لە ئامادەکردنى تەندەر، کردنەوە و شیکردنەوەی تەندەر، زیادکردنی ئاشکرا، بەکرێدانی کافتریا و کوشکەکان و کاروباری فرۆشتن.
هۆبەی بەدواداچوون و داواکان (لێپرسراوى هۆبە:ئاکۆ برهان عبدالکریم)
ئەم هۆبەیە کارەکانى بریتییە لە تۆمارکردنی سكاڵا و نوێنەرایەتیکردنی زانکۆ لەبەردەم لایەنە دادوەرییەکاندا.
هۆبەی موڵکایەتی (لێپرسراوى هۆبە: سیروان محمد محمود)
ئەرکی سەرەکی ئەم هۆبەیە بریتییە لە چاودێریکردن، بەدواداچوون و پاراستنی سەرجەم زەوی و موڵک و ماڵەکانی سەر بە زانکۆی گەرمیان لە شوێنە جیاوازەکاندا.
