بەشی ئەندازە و پڕۆژەکان
دەربارەی بەش
بەشی ئامار و پلاندانان
بەشى ئامار و پلاندانان کارى ئاماریی ستافى ئەکادیمی و فەرمانبەران ئەنجام دەدات و زانیاریەکانیان لە سیستەمێکى ئەلیکترۆنى ئاماریی تایبەت تۆمار دەکات. ئەم سیستەمە پرۆفایلى تایبەت دابین دەکات بۆ هەموو ستافى ئەکادیمی و فەرمانبەران و لەڕێگەى هەژمارى تایبەت بەخۆیان دەتوانن بینەرى زانیارییە ئامارییەکانیان بن. بەشى ئامار و پلاندانان بە هەماهەنگى لەگەڵ هۆبەکانى ئامار و ئایتی لە کۆلێجەکانى زانکۆمان کارەکانى کۆلێجەکان بەڕێوەدەبات. لەڕێگەى ئەم بەشەوە داتاى دروست بۆ کاروبارى کارگێڕى و زانستی زانکۆ بەردەست دەخرێت. بەشى ئامار و پلاندانانى زانکۆمان هەماهەنگى تەواوى هەیە لەگەڵ فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون - بەڕێوەبەرایەتى ئامار و پلاندانان لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی. ئەم بەشە بەپێی پەیکەرى پەسەندکراوى زانکۆمان سەر بە سەرۆکى زانکۆیە.