بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە چەند چالاکییەکی بەردەوام پێکدێت کە خۆى لە مانە دەبینێتەوە: (ڕاپۆرت نووسین، پێداچوونەوە و بەدواداچوون و چاودێریکرن و فایل هەڵگرتن و بریاردان و لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی وانەکان و جۆری وتنەوەیان)، بۆ مەبەستى گونجاندنى پرۆسەى خوێندن لەگەڵ ئامانجەکان. بە گشتی کارکردن لەسەر دڵنیایی جۆری خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ناو دەزگاکانی خوێندن نیشان دەدات، کە دواتر دەتوانرێت لەسەر ئەو بنەمایە بەرزڕاگرتنی ئاستی زانست دابرێژرێت.
بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و پەرەپێدانى پرۆگرامەکان سهرپهرشتی جێبهجێکردنی پرۆسهی دڵنیایی جۆری دەکات لە ناو سەرجەم کۆلێج و بەشەکانى زانکۆمان. ئەو پڕۆسەیەش خۆى لە چەند بەشێکى سەرەکى دەبینێتەوە کە بریتین لە: زانستخوازی بهردهوام، هەگبەى مامۆستا، فیدباکى خوێندکار، پهرهپێدانی پرۆگرامهکان و پێواژۆى بۆڵۆنیا، ڕیزبەندى زانکۆ. هەربۆیە لە ڕێگەی ئەم پرۆسانەوە دڵنیایی جۆری هەوڵدەدات ئاستی ئەکادیمی و زانستی مامۆستایانی زانکۆمان بەرەوپێش ببات.
پرۆسەکانى دڵنیایی جۆرى بەچەند ڕێنماییەک داڕێژراون کە لەگەڵ ئەزمونی خوێندنی باڵا لە کوردستان بگونجێن و لەگەڵ ستاندەری بەرنامەکانی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهان هاوتابن، ئەم پرۆسەیە هەمیشە لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆڕدا جێبەجێ دەکرێت و ساڵانەش پێداچونەوەی لەسەر دەکرێت و بنەماکانى پرۆسەکەش هەمیشە بەپێی پێویست و بەمەبەستی بەرەوپێشخستن لە گۆڕانکاریدا دەبێت و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرێت.
ستافى بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و پەرپێدانى پرۆگرامەکان پێکدێت لە بەڕیوەبەرایەتى و دوو هۆبە، کە لە خوارەوەدا ئاماژە بەناو و ناونیشان و کارکردنیان کراوە.
.کاروبارى بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆرى و پەرەپێدانى پرۆگرامەکان
1. دڵنیاییکردنی کۆلێج و بەشەکانى زانکۆمان لە ئاستی کوالێتی ئەو بڕوانامەیەی کە بەخوێندکارى دەدەن.
2. دڵنیاییکردنى پرۆگرامەکانى خوێندن لە جۆری خوێندن و وتنەوەی وانەکان.
3.دڵنیاییکردنى مامۆستایانى زانکۆمان بە پێدانى بڕوانامەى زانستخوازى بەردەوام لەسەر هەردوو بنەماى دادپەروەرى و زانستى.
٤. پشتگیریکردنی خوێندکار لەکاتی وەرگرتنی کۆرسەکانیان و پاراستنی مافەکانیان.
بەڕێوەبەر : د.أڤین هیدایەت احمد
کارکردن لەسەر سیستەمى ئەلکترۆنى زانک : اریان اکرام رشید.
تایپ کردن و داخل کردنى زانیارى : کارزان سیدمراد بابا مراد.
هاتوو و دەرچووى نهێنى : شرین عول محمد قهرمان.
هاتوو و دەرچوو ئەرشیف کردن : فریاد على محمد.
لێپرسراوى هۆبەى ریزبەندى زانکۆکان (رانکینگ) :د.ناظم عبدالواحيد حمە سور.
کارکردن لەسەر ئیمەیڵى زانکۆ :سۆلین عبدالله نورى.
تایپ کردن و داخل کردنى زانیارى :سۆما حمید ملاقادر.
هاتوو و دەرچوو ئەرشیف کردن :نیان نامق صدیق.
لێپرسراوى هۆبەی بۆڵۆنیا پرۆسس :دریڤان جلال عبدالله.
ئەرشیف کردنى داتاو زانیارى :لاڤین محمد خضر.
تایپ کردن :شنۆ حبیب سعید.
سەرپەرشتى کردنى داتاکانى سیستەمى زانکۆ :یادگار علی حسین.
