بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان تایبەتە بە پەرەپێدانی زمان بە تایبەت زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی. بۆئەم مەبەستەش خولی تەواوکاری و فێرکاری زمانەکان دەکاتەوە. سەنتەری زمان خولی فێرکاری زمانەکان، بە تایبەت زمانی ئینگلیزی پێشکەش بە بەشداربووانی وەک فەرمانبەرانی حکومەت و دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت دەکات کە ئارەزووی بەرەوپێشبردنی تواناکانی زمانی ئینگلیزی دەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی فەرمانی وەزاری کە ڕاستەوخۆ لە لایەن فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئامانجی خولەکان پەرەپێدانی زمان و توانای پەیوەندیکردنی بەشداربووانە بە شێوەی پراکتیکی بە گوێرەی ئاستی دیاریکراویان. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، بە پێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆمان، سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
