ده‌رباره‌ی گۆڤار
گۆڤاری زانکۆی گه‌رمیان خاوەن پێناسی ئەلفوبێی ژمارەیی (DOI)یە و گۆڤارێکی زانستیی فره چه‌شن و فره زمانه، که توێژینه‌وه‌کان له دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی نهێنی بڵاو ده‌کاته‌وه به مه‌به‌ستی په‌خش کردنی زانیاری له بواره‌ه‌کانی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کاندا. چوارچێوه‌ی کاری گۆڤاره‌که‌ش له هه‌ر یه‌ک له‌و بوارانه‌دا له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. هه‌روه‌ها گۆڤاره‌که بابه‌ت به هه‌ر سێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بڵاو ده‌کاته‌وه.
بابه‌ته‌کانیش به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه:
تازه‌یی داتا و ده‌ره‌نجامه‌کان و رادده‌ی سوودبه‌خشیی بابه‌ته‌که بۆ کۆی بواره زانستییه‌که‌ی.
شێوازی ئه‌کادیمی له نووسین و هه‌روه‌ها یه‌کێتیی بابه‌ت له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی بابه‌تی پێشکه‌شکراودا.
هه‌ڵسه‌نگاندنی نهێنی بۆ بابه‌ته‌که له لایه‌ن دوو یان سێ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌وه.
گونجاویی بابه‌ته‌که له رووی ئیتکییه‌وه.
ئاماژه‌دانی توێژه‌ر به کێشه‌ی بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌ی.
ئاماژه‌دانی توێژه‌ر به سه‌رچاوه‌ی دابینکردنی خه‌رجی توێژینه‌وه‌که.
شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له رێگای ناردنی توێژینه‌وه و فۆرمی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ران ده‌بێت له رێگای سیستمه‌وه. دوا به‌دوای پێشکه‌ش کردنی بابه‌ته‌که له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه، ده‌سته‌ی نووسه‌ران ره‌وانه‌ی ده‌که‌ن بۆ که‌سی تایبه‌تمه‌ند له ده‌سته‌که به مه‌به‌ستی دیاری کردنی رێژه‌ی دزی ئه‌ده‌بی تێیدا. ئینجا له شێوازی نووسین، ناوه‌ڕۆک، ئامانج، یه‌کێتی بابه‌ت و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییشه‌وه ده‌کۆڵرێته‌وه. له‌م قۆناغه‌شدا، ده‌کرێ بابه‌ته ڕه‌تبکرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زانستی بکرێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له قۆناغی پێشوو ده‌رده‌چن، ره‌وانه‌ی لای دوو (یان سێ) هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری پسپۆر له بواره‌که ده‌کرێن.