بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە زانکۆی گەرمیان لە ساڵی 2016 دامەزراوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی پرۆسەی نێودەوڵەتیبوونی زانکۆ و فراوانکردنی چالاکییە زانستییەکان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە پشتگیری لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بەڕێوەبردنی پرۆژە و چالاکییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتییەکان دەکات. هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەی پەروەردەیی و زانکۆییەکان و ڕێکخستنی هاوکاری و پرۆژە هاوبەشەکان، و پشتگیری لە چالاکییە زانستی و توێژینەوەییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی زانکۆمان.
- ئەنجامدان و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکان.
- گرنگیدان بە یاداشتی لێکتێگەیشن (MoU)ی زیاتر لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
- ئاڵوگۆڕکردنی ستافی مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران بۆ بابەتە ئەکادیمی و زانستییەکان.
- دروست کردنی پردی پەیوەندی بۆ ئەنجامدانی سیمینار، خوول، وۆرکشۆپ، کۆنفڕانس و بەرنامەکانی ڕاهێنان و چالاکییە زانستییە جۆراوجۆرەکان.
- پشتیوانی لە پرۆژە و توێژینەوە هاوبەشەکان.
- فەراهەمکردن و گرنگیدان بە دۆسییەی ستاف و خویندکاران کە لە دەرەوە درێژە بە خوێندن دەدەن.
- پشتگیری کردنی مامۆستاو فەرمانبەران و خویندکارانی زانکۆمان بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بۆ لایەنی پەیوەندیدار.
- بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی ناوخۆ و دەرەوە.
- گەشەپێدانی هاوکاری زانستی و توێژینەوەیە.
- گۆڕینەوەی ئەزموون و زانیاری لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمیەکاندا.
- پشتگیری لە پرۆژە و چالاکییە هاوبەشە ئەکادیمیەکان.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمیەکان لەلایەن (پ. ی. د. سالار مەحمود محمد صالح)ەوە بەڕێوە دەبرێت و لە گەڵ (٥) پێنج فەرمانبەر.
