Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان لە چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە هۆشیار دەکرێنەوە

2026-11-20

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی گەرمیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، وۆرکشۆپێکی زانستی و هۆشیاریی تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچان لە کەمپی بەردەسوور ساز کرا.

وۆرکشۆپەکە، ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتی (١٧ و ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بە ناونیشانی (ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، حاڵەتە نەخوازراوەکان و خۆرزگارکردن) بەڕێوەچوو.

سازدانی ئەم چالاکییە زانستییە، پێداویستییەکی هەنووکەییە بە مەبەستی برەودان بە ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی خۆپارێزی لەنێو توێژی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە ژینگەی بەشەناوخۆییەکان پێویستییەکی بەردەوامی بە ئامادەباشی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراودا.

لە میانەی بڕگە تیۆری و پراکتیکییەکانی وۆرکشۆپەکەدا، ڕێنمایی زانستی پێشکەش بە خوێندکاران کرا سەبارەت بە چۆنێتیی پاراستنی هێمنی و بڕیاردانی خێرا و دروست لە ساتە سەرەتاییەکانی سەرهەڵدانی ئاگر و حاڵەتە فریاگوزارییەکاندا، هەروەها بە شێوەیەکی پراکتیکی خوێندکاران ڕاهێنران لەسەر تەکنیکەکانی خۆرزگارکردن و چۆڵکردنی باڵەخانە، دۆزینەوەی ڕێڕەوەکانی دەرچوون، چۆنێتیی خۆپاراستن لە دووکەڵ و گازە زیانبەخشەکان و گەیشتن بە شوێنی پارێزراو بەبێ دروستبوونی شڵەژان و پاڵەپەستۆ، سەرەڕای ئاشناکردنیان بە شێوازی دروست و کاریگەری بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوە دەستییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.

ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی گەرمیان لە چوارچێوەی ستراتیژی سەرۆکایەتیی زانکۆدایە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و تەندروست بۆ خوێندکاران و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی لە کەمپی زانکۆدا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026