زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە، هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت (بۆ جارى دووەم) لە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بۆ ماوەی ساڵێک. زیادکردنەکە کراوە دەبێت بۆ ماوەى (٧) ڕۆژ ، لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٢-١١-٢٠٢٦)لە كاتژمێر (١٠:٣٠) پێش نیوەڕۆ زیادكردنەكە لە بینای سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان لە كەمپی زانكۆ لەکەلار ئەنجام دەدرێت ، جـا هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراو ئامادەبێـت ، بـۆ وەرگرتنی زانــیاریی زیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی زانكۆمان بکات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان کە بەبێ بەرامبەرە.
تێبینی:
١.بەشداربوو دەبێت بڕی ( ٣٠٠٠،٠٠٠) سێ ملیۆن دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٢.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت.
٣.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.
