Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خولی ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ پرۆگرامەکانی کارسازی و پەرەپێدانی کار دەستیپێکرد

2026-09-28

رۆژی دووشەممە (٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٦)، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، خولی ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ پرۆگرامەکانی کارسازی و پەرەپێدانی کار بەسەرکردەوە، کە بۆ مامۆستایانی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلیتەکنیکی گەرمیان، بە سپۆنسەری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کراوەتەوە.

ئامانج لەم خولە، ڕاهێنان و ئامادەکردنی مامۆستایانە بۆ چۆنێتی وانەوتنەوەی هەردوو پرۆگرامی نوێی خوێندن (پەرەپێدانی کار) و (کارسازی) کە بڕیارە لەمساڵی نوێی خوێندن جێبەجێ بکرێت.

خولەکە ماوەی دوو هەفتە، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان لەلایەن ڕاهێنەرانەوە دەوترێنەوە کە ستافی زانکۆی گەرمیان و پۆلیتەکنیکی گەرمیانن.

کۆی گشتی بەشداربووان (٥٢) مامۆستان، (٣٨) مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان و (١٣) مامۆستاش لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و (١) بەشداربووش لە ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی.

لەمیانی بەسەرکردنەوەکەدا، (پ.د.ئاراس فەریق زەینڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان باسی لە بایەخی هەردوو بابەتەکە لەنێو پرۆگرامی خوێندن و ڕۆڵیان لە پێشخستن و دەرخستنی توانا و لێهاتووییەکانی خوێندکاران و بەدەستهێنانی هەلی کار کرد.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026