Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی ڕاوندی نۆیەمی خولی پێداگۆجی دابەشکرا

2026-08-17

رۆژی دووشەممە (١٧ی ئابی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولی پێداگۆجی ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا، کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجی زانست ئامادەیبوون، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عومەر مەحمود) بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و ڕاهێنانی ئەکادیمی ئاشکرایکرد کە (١٠٧) فێرخواز لە سەرجەم وەزارەتە جیاجیاکانەوە بەشدارییان لە ڕاوندی نۆیەمی خولەکە کردووە.

دواتریش (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) وتەیەکی پێشکەشکرد و وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەپاڵ وەرگرتنی بڕوانامە و نازناوی زانستی، دەستپێکی بەرپرسیارێتییەکی ئەکادیمی و زانستییە بەرامبەر بە نەوەی نوێ و ئاستی زانستی زانکۆ و نیشتمانەکەمان.

وتیشی: سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی گەرمیان لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە تا ئەمڕۆ، کاروانێکی پڕ لە دەستکەوتی بڕیوە و توانیویەتی (٤٤٤) هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە سەرجەم وەزارەتەکان، لە ڕووی مێتۆدۆلۆژیای وانەوتنەوەوە دەوڵەمەند بکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026