Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگاداریی کەمکردنەوەی نهێنی تەندەری پڕۆژەی پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان

2026-10-20

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و بەڵێندەران دەکاتەوە، کە تەندەری پڕۆژەی (پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لە کەلار و خانەقین - کوڕان و کچان) لەلایەن زانکۆمانەوە ئامادەکراوە و لەسەر بودجەی زانکۆ پارەی بۆ خەرج دەکرێت.

هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان بکات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر.

ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە (ماوەی گرێبەست) لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونەوە دەست پێدەکات و لە ٣١ / ١٢ / ٢٠٢٧ کۆتایی پێدێت.

ئەم کەمکردنەوە گشتییە بەپێی ڕێنماییی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکانی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٦) ئەنجام دەدرێت و ئاوەڵایە بۆ سەرجەم پێشکەشکارانی تەندەر.

وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی دووشەممە (١٩ / ١٠ / ٢٠٢٦)ەوە دەست پێدەکات تا ڕۆژی یەکشەممە(١/ ١١/ ٢٠٢٦)، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان.

نرخی تەندەر (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار (بڕە پارەکەی ناگەڕێنرێتەوە).

کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.

دواکات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر ڕۆژی سێشەممە(٣/ ١١/ ٢٠٢٦)کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەبێت.

کاتی ئاشکراکردنی تەندەر هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەبێت.

لەکاتی پشووی فەرمیدا،کارەکاندوادەخرێت بۆڕۆژی دواتر.

خوازیاران دەتوانن پێش کڕینی تەندەر، سەردان بکەن بۆ بینیی بەڵگەنامەکانی تەندەرەکە.

بۆ هەر پرسیارێک لەسەر تەندەری پڕۆژەکە، کۆمپانیا بەشداربووەکان دەتوانن سەردانی زانکۆی گەرمیان/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکاران بکەن.

مەرجەکان

1. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی بەشداری دەکەن، مۆڵەتی یاسایییان هەبێت.

2. پێویستە ئه‌ستۆپاکی لەسەروبەری ساڵی (٢٠٢٦)یان هەبێت.

3. پێویستە پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیان بۆ ساڵی (٢٠٢٦)هەبێت.

4. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەی نووسراو بۆ دەستەبەرکردنی تەندەر پێشکەش بکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026