لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی گەرمیان بۆ بەهێزکردنی پێگەی زانکۆ لەئاستی نێودەوڵەتییدا، توانى لە ڕیزبەندیی زانکۆ عەرەبییەکانی دامەزراوەی جیهانیی «تایمز هایەر ئێجوکەیشن - THE» بۆ ساڵی (٢٠٢٧) پلەیەکی شایستە بەدەستبهێنێت.
بەشداریی زانکۆی گەرمیان لەم ڕیزبەندییە هەرێمییە بڕواپێکراوەدا پشت بە هەڵسەنگاندنی شیکارییانەی دەستەی تایمز دەبەستێت لە ڕێگەی پێنج تەوەری سەرەکییەوە، کە بریتیین لە (فێرکردن، ژینگەی توێژینەوە، کوالێتیی توێژینەوە، پەیوەندی لەگەڵ کەرتی پیشەسازی و لەگەڵ ئاسۆی نێودەوڵەتی)دا.
تۆمارکردنی ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ستراتیژیی زانستیی ڕوون و هەوڵی هاوبەشی تەواوی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و توێژەران و خوێندکارانی زانکۆ بەدەستهاتووە.
سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان سوپاس و پێزانین ئاراستەی تەواوی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی دەکات، کە هاوکاربوون لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتەدا.
