ئەمڕۆ یەکشەممە (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی گەرمیان بە هاوبەشی لەگەڵ (ناوەندی هەژان بۆ فیکر و مەعنەوییەت) و بە پاڵپشتی (ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی) پانێڵێکی ئەکادیمی لە هۆڵی شێروانە لە کۆلێجی زانست بەڕێوەبرد.
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی (پ.د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، توێژەران و خوێندکاران بەڕێوەچوو.
پانێڵەکە لەلایەن (م. ئاسۆ سوبحانی) بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی گەرمیانەوە بەڕێوەبرا ،کە تێیدا پێشەکییەکی مێژوویی لەسەر سەرهەڵدانی زانکۆکان و جەوهەری پەیامی ئەکادیمی خستەڕوو.
پاشان سێ تەوەری سەرەکی لەلایەن پانێڵستەکانەوە پێشکەشکران:
تەوەرییەکەم:(د. تەحسین حەمەغەریب) بابەتی (زانکۆ لە ئێستادا دەبێت چی بکات؟)ی شیکردەوە. ناوبرابوو جەختی لەسەر پرسی حەقیقەت و چۆنیەتی ناسینەوەی کردەوە و ئەوەی ڕوونکردەوە کە زانکۆکان لە جەوهەرە سەرەکییەکەی خۆیان (کە باسوخواسی حەقیقەتە) دوورکەوتوونەتەوە.
تەوەریدووەم:(م. فەیسەڵ ئیبراهیم) تەوەرەی (زانکۆکان لەنێوان چاوەڕوانی و دۆخی هەبوودا)ی خستەڕوو، کە تێیدا هەڵسەنگاندنی بۆ بۆشاییەکانی نێوان چاوەڕوانیی کۆمەڵگە و واقیعی پەروەردەیی و ئەکادیمی کرد.
تەوەریسێیەم:(د. بێستوون عەبدولکەریم) تیشکی خستە سەر (زانکۆوەکوبوونێکیفەلسەفی) و ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سەرلەنوێ لە ڕوانگەیەکی فەلسەفییەوە زانکۆ بناسینەوە، چونکە خودی زانکۆ لە بنەڕەتەوە بابەتێکی فەلسەفییە و سەرنجی فەیلەسووفەکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
لە بەشی کۆتایی چالاکییەکە دەرگا بۆ سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان کرایەوە و ئاڵوگۆڕی فکری لەنێوان خوێندکاران، مامۆستایان و پانێڵستەکاندا بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییشدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان و سوپاس پێزانین پێشکەش بە پانێڵستەکان کرا و کۆتایی بە چالاکیەکە هات.
