Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

گرفتی ستاف و پێداویستییەکانی کۆلێجی پزیشکی چارەسەر دەکرێت

2026-10-26

لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لە کۆلێجی پزیشکی، لەسەر ڕاسپاردەی (قوباد تاڵەبانی) کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە (٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، بە سەرۆکایەتی (پ.د.ئاراس فەریق زەینڵ) سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی هەریەک لە (جەزا محەمەد) نوێنەری (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە گەرمیان و (د.محەمەد ئازاد) بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان و (پ.ی.د.سیروان محەمەدئەمین) ڕاگری کۆلێجی پزیشکی، کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا.

لە دەستپێکدا، سەرۆکی زانکۆ سوپاسی نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی لە گەرمیان کرد، بۆ بەدەمەوەهاتن و خەمخۆرییان بەمەبەستی باشترکردنی پرۆسەی خوێندن و نەهێشتنی گرفتەکان لە کۆلێجی پزیشکی و وتیشی: لە ماوەکانی ڕابردووشدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی هاوکار و پشتیوانی سەرخستنی خوێندن بوون لە زانکۆی گەرمیان بە گشتی و کۆلێجی پزیشکی بەتایبەتی.

دواتر گفتوگۆ لەبارەی گرفتەکانی کۆلێجەکەوە کرا، کە سەرەکیترینیان زۆری وەرگرتنی ژمارەی خوێندکارانە لە کۆلێجەکەدا، ئەوەش فشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئیدارە و توانای ئەکادیمیی کۆلێج، بەڕادەیەک تەنها لەمساڵدا زیاتر لە (١٥٠) خوێندکار وەرگیراون و کۆی گشتیی خوێندکارانی کۆلێجی پزیشکی زیاتر لە (٥٠٠) خوێندکارە، لەکاتێکدا ژمارەی ستافی وانەوتنەوە کە میلاکی کۆلێجەکەن کەمترە لە (٢٥) مامۆستا.

لای خۆیەوە (جەزا محەمەد) بەڵێنیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی گەرمیان، گرفتی کەمی ستافی وانەوتنەوە بە سوودوەرگرتن لەو ستافەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەدایە چارەسەر بکات، هاوکات جەختیشی کردەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەک کەلوپەل و پێداویستی، کە پێویستن بۆ کۆلێجی پزیشکی دابین بکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026