Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگاداری بۆ سەرجەم کۆمپانیا و بەڵێندەران تایبەت تەندەری پرۆژەی چاککردنەوە و ئیشپێکردنی سەرجەم ئامێرەکانیبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان

2026-10-20

ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و بەڵێندەران دەکەینەوە کە تەندەری پرۆژەی (چاککردنەوە و ئیشپێکردنی سەرجەم ئامێرەکانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لە کەلار و خانەقین - کوڕان و کچان) لەلایەن زانکۆمانەوە ئامادەکراوە و لەسەر بودجەی زانکۆ خەرجییەکەی دابین دەکرێت. هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر.

ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە (ماوەی گردبەست) لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونەوە دەست پێدەکات و لە ٣١ / ١٢ / ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.

ئەم کەمکردنەوە گشتییە بەپێی ڕێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکانی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٦) ئەنجام دەدرێت و کراوەیە بۆ سەرجەم پێشکەشکارانی تەندەر.

کاتی وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی دووشەممە(١٩/ ١٠/ ٢٠٢٦)دەست پێدەکات تا ڕۆژی یەکشەممە(١/ ١١/ ٢٠٢٦)، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان.

بڕی پارەی تەندەر (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار دەبێت کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەس یان کۆمپانیایەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.

کاتیگەڕاندنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر:

دوا کاتی گەڕاندنەوەی تەندەر ڕۆژی سێشەممە(٣/ ١١/ ٢٠٢٦)کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەبێت.

کاتی ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ.

تێبینی:لە کاتی پشووی فەرمیدا، پرۆسەکە دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.

خوازیارانی بەشداریکردن دەتوانن پێش کڕینی تەندەر، سەیر و پێداچوونەوە بۆ بەڵگەنامەکانی تەندەرەکە بکەن.

بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک لەسەر تەندەری پرۆژەکە، کۆمپانیای بەشداربوو دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکاران لە زانکۆی گەرمیان بکات.

مەرجەکان:

١. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی بەشداری دەکەن، مۆڵەتی یاساییان هەبێت.

٢. پێویستە ئه‌ستۆپاکی ساڵی (٢٠٢٦)یان هەبێت.

٣. پێویستە پشتیگیریی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیان بۆ ساڵی (٢٠٢٦) هەبێت.

٤. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەی نووسراو بۆ دەستەبەرکردنی تەندەر پێشکەش بکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026