زانکۆی گەرمیان ئاگاداری گشت بەڵێندەران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کە هەڵدەستێت بە بەکرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بۆ ماوەی یەک ساڵ.
ماوەی زیادکردنەکە کراوە دەبێت بۆ ماوەی (٣٠) ڕۆژ و لە ڕۆژی ٢٠٢٦/١٠/٨ دەست پێدەکات.
کاتی ئەنجامدانی زیادکردنەکەڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١١/٨، کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە بینای کۆلێجی زانست لە کەمپی زانکۆمان لە بەردەسوور ئەنجامدەدرێت.
ھەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، با لە کات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بێت. بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان (کە بەبێ بەرامبەرە)، کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی لە بینای سەرۆکایەتیی زانکۆمان بکات.
تێبینییەکان:
1. بەشداربوو دەبێت بڕی ٣,٠٠٠,٠٠٠(سێ ملیۆن)دینار وەک بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2. کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٢٪)ی بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لە کرێچی وەردەگیرێت.
3. ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە بکەوێتە پشووی فەرمییەوە، یەکەم ڕۆژی دوای تەواوبوونی پشوەکە زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت.
