Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بەشداری زانکۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندنی “پڕۆژەی خۆشگوزەرانیی زانکۆ”

2026-06-29

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لە دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا، ڕۆژی (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، (م.ی.بەیان حەمەتاهیر فەقێ) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی گەرمیان، لە شاری هەولێر بەشداری لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی (پرۆژەی خۆشگوزەرانی زانکۆ) کرد کە لەلایەن دەزگای (سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری) سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەهەماهەنگی دامەزراوەی (SEED) ئەنجامدەدرێت.

مەراسیمەکە، بە ئامادەبوونی (شێری تاڵەبانی) سەرۆکی دامەزراوەی (SEED) و (د.محەمەد حسێن ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە بەشداری بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە (٧٢) زانکۆ و پەیمانگای هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

تەوەرە سەرەکییەکانی پرۆژەکە بریتیبوون لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە خوێندکاران دەکرێن، هەروەها بەرزکردنەوەی تواناسازیی ستافی ڕاوێژکاری لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان، لەگەڵ دەستنیشانکردنی پێداویستییەکان و کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەنتەرەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.

جێگای ئاماژەیە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژیی وەزارەتی خوێندنی باڵادایە بۆ گرنگیدان بە تەندروستیی دەروونی و سەلامەتیی کۆمەڵایەتیی خوێندکاران، کە زانکۆی گەرمیان بەردەوام لە ڕێگەی سەنتەرەکەیەوە کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانە دەکات لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و ژینگەی زانکۆیی.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026