لە چوارچێوەی پەرەدان بە پەیوەندییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامە ئەکادیمی و زانستییەکاندا، ڕۆژی دووشەممە (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە خاتوو (تانیا تەڵعەت گلی) جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی (SEED) کرد.
لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆیەکی چڕ و گرنگ سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا کرا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگە و ناوچەی گەرمیان بە گشتی.
لای خۆیەوە، سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی تەواوی زانکۆی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ سەرخستنی کاروباری ڕێکخراوەکە، چ لە ناوەوەی حەرەمی زانکۆ و چ لە دەرەوەی لەسەر ئاستی ناوچەکە.
لە بەرامبەردا، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سید سوپاس و پێزانینی خۆی و ڕێکخراوەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد بۆ بەدەمەوەهاتن و پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان، هاوکات جەختی لە گرنگی پەرەدان بە سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی گەرمیان و ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان و چالاکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا کردەوە.
جێی ئاماژەیە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا (٢٠٢٥)، خاتوو (شێری گراهام تاڵەبانی) سەرۆکی ڕێکخراوی (SEED) و شاندێکی هاوڕێی سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا واژۆکرا.
