Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەگەڵ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکان و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە

2026-08-11

ڕۆژی سێشەممە (١١ی ئابی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد ئیبراهیم خلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکانی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی هۆبەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەبوون، بەوردی هەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکییە زانستییەکانی ساڵی خوێندنی ڕابردوو ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کرا و هاوکات گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنی پلانی کار و چالاکییە زانستییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ئەنجامدرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر ئەنجامدانی چالاکی نێودەوڵەتی، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگا و پلانی سەرەکی زانکۆ بۆ بەنێودەوڵەتیکردن، لەم چوارچێوەیەدا جەخت لە سودوەرگرتنی ڕاستەوخۆ لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتننامەکانی زانکۆ لەگەڵ دامودەزگا ئەکادیمییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە.

پەرەپێدانی کوالێتی خوێندن، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوو، تێیدا جەخت لەسەر ئامانجەکانی پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەبەخشین و ئەو هەنگاوە کرداریانەی، کە پێویستە زانکۆ ئەنجامیان بدات بۆ سەرخستنی تەواوەتی پرۆسەکە.

هەو لەو کۆبوونەوەیەدا، پرۆگرامی تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی خرایەڕوو و گفتوگۆیەکی چڕ دەربارەی سیستەمی ئەلیکترۆنی زانکۆ کرا، بە ئامانجی دانانی پلانی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و ڕێکخستنەوەی سیستەمەکە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026