Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ژمارەیەک سەرچاوەی زانستی لە بواری یاسا پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان دەکرێت

2026-08-19

ڕۆژی چوارشەممە (١٩ی ئابی ٢٠٢٦)، لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ژمارەیەک سەرچاوەی زانستیی لەبواری یاسا، بەخشرا بە زانکۆی گەرمیان.

مەراسیمەکە، کە لەلایەن رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO ڕێکخرابوو، بە هاوبەشی لەگەڵ International Law Book Facility و Africa House London ، بە ئامادەبوونی (م.گۆران حسێن ئەحمەد) سەرۆکی بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان، زیاتر لە (٨٠) کتێبی یاسایی بەسود پێشکەش بە بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان کرا.

(لۆرا مەکگیتی) و (ریچارد سمیدیگۆ) کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری مەراسیمەکە بوون جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەم دەستپێشخەرییە زۆر زیاترە لە بەخشینی کتێب، وەبەرهێنانێکە لەو خوێندکارانەی کە دەبنە داکۆکیکار، دادوەر، داڕێژەری سیاسەت، ڕاوێژکاری یاسایی، ئەکادیمی و سەرکردەی کۆمەڵگە.

(رۆژە محەمەد) بەرێوەبەری پرۆژەکانی رێکخراوی CDO رایگەیاند: ئەم دەستپێشخەرییە وەک پردێکی گرنگ لە نێوان شانشینی یەکگرتوو و هەرێمی کوردستان کاردەکات و هەوڵ دەدرێت لە داهاتودا پەرە بەم پەیوەندییە بدرێت بە ئاراستەی دروستکردنی پرۆگرامی سەردانی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان.

لە کۆتاییشدا، لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاوە، بڕوانامەی ڕێزلێنانی زانکۆی گەرمیان پێشکەش بە ڕێکخراوی (CDO) کرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026