زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت

2026-04-22

ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بە ناونیشانی (میراتی هەمیشەیی ناوچەی گەرمیان؛ شوێنەوار، ناسنامە و بەهای مێژوویی) دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە لە هۆڵی (شێروانە)ی کۆلێجی زانست و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و توێژەران و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی، بە هاوبەشی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەشی میراتی کەلەپوری زانکۆی بۆڵۆنیا و ڕێکخراوی میساک لە ئیتاڵیا ڕێکخراوە، کە تێیدا (٤٨) توێژەر بە (٢٦) توێژینەوە لە بواری پسپۆڕی مێژوو و شوێنەواری ناوچەی گەرمیان، لە (١٣) زانکۆی ناوخۆیی و دەرەکی بەشدارن تێیدا.

(پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: کۆبوونەوەی ئەم هێزە گەورە مرۆیی و زانستییە لەم کۆنفرانسەدا، گوزارشت لە بایەخی قووڵی ئەو مێژوو و شارستانییەتە دەکات کە لە ناوچەى گەرمیاندایە.

هاوکات وتیشی: “زانکۆی گەرمیان خاوەنی ستراتیژییەکی ڕووونە و بە گرنگییەوە لەو سامانە نەتەوەییەی ڕوانیووە، لەو پێناوەشدا کارمان کردووە بۆ ئەوەی زانکۆ بکەین بە پردێکی پەیوەندی لە نێوان توێژینەوە زانستییەکان و کایە پراکتیکییەکاندا، لەم چوارچێوەیەدا بایەخێکی تایبەتمان بە پەرەپێدانی هاوکارییە لۆجیستی و زانستییەکان داوە لەگەڵ دامودەزگا ناوخۆییەکان و تیم و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان”.

دواتریش هەریەک لە (شاخەوان سدیق) بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و (پ.د.سێرێنێللا مانچینی) نوێنەری زانکۆی بۆڵۆنیا و ڕێکخراوی میساک وتەیان پێشکەشکرد.

لە چوارچێوەی دانیشتنی سەرەکی کۆنفرانسدا، هەریەکە لە (پ.د.زرار سدیق تۆفیق لە زانکۆی دهۆک، پ.د.نعمان جمعە ئیبراهیم، پ.ی.د. کۆزاد محەمەد ئەحمەد لە زانکۆ سلێمانی، پ.د.کارلۆ جیۆڤانی لە زانکۆی کالیفۆرنیا و پ.د. سێرێنێللا مانچینی لە زانکۆی بۆڵۆنیا) وەک قسەکەری سەرەکی بەشداربوون، کە لەلایەن (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێوەدەبرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026