زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

حەوتەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو

2026-04-08

حەوتەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان کە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەناونیشانی ( مەترسییە ژینگەییەکان لە ناوچەى گەرمیان و چۆنێتی بەڕێوەبردنیان) ڕێکخرابوو، کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

کۆنفرانسەکە کە لە ڕۆژانی (٧ و ٨ی نیسانی ٢٠٢٦) لە هۆڵی شێروانەى زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو، هەریەک لە (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و توێژەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ئامادەبوون.

لەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا، (٦٠) توێژەر لە (هەرێمی کوردستان، ئێران، سعودیە و سوریا) بە (٢٧) توێژینەوەى زانستی بەشدارییان تێداکرد و لە چوارچێوەی چەندین پانێڵدا توێژینەوەکان خرانەڕوو، لە کۆتایشدا (پ.د.عزەدین جمعە درویش) سەرۆکی لیژنەی زانستیی کۆنفرانس؛ ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی خوێندەوە.

دواتر ڕاسپاردەکان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بەمەبەستی سودبینین و کارکردن لەسەر بڕگە زانستییەکانی.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026