زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

نوێنەری زانکۆی گەرمیان بەشداری لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانی داتابەیسی شوێنەواری دەکات

2026-02-11

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (١٠ی شوباتی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی نوێنەری زانکۆی گەرمیان لە شاری هەولێر، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بنیاتنانی یەکەمین داتابەیسی نیشتمانیی یەکگرتوو بۆ شوێنەوارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەم چالاکییەدا (م.مەبەست عەلی محەمەد) مامۆستا لە بەشی مێژووی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان وەک نوێنەری زانکۆ بەشداری کرد، کە تێیدا گفتوگۆ و تاوتوێی داتابەیسێکی سەردەمیانە بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان کرا.

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و پڕۆژەی نێودەوڵەتی (EAMENA) جێبەجێ دەکرێت و وەک وەرچەرخانێکی نوێ لە پاراستنی کەلەپووری نەتەوەیی و هاوکارێکی گرنگی توێژەران بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی ورد هەژمار دەکرێت.

جێی ئاماژەیە، زانکۆی گەرمیان بەردەوام بە گرنگییەوە لە پاراستنی شوێنەوارەکان دەڕوانێت و بۆ ئەو مەبەستەش بە هەماهەنگی لایەنە ناوخۆیی و بیانییەکان چەندین کۆنفرانس و دیداری زانستی ئەنجام داوە، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە مێژووی ناوچەکە دەوڵەمەند بکات و هۆشیاری گشتی بۆ پاراستنی ئەم سامانە مێژووییە بڵاو بکاتەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026