زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لە زانکۆی گەرمیان مەراسیمی کۆتاییهاتنی خولی ڕۆژنامەنووسیی بۆ کچانی خوێندکار بەڕێوەچوو

2026-02-04

ڕۆژی چوارشەممە (٤ـی شوباتی ٢٠٢٦)بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و نوێنەری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بە فێرخوازانی خولی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەچوو.

خولەکە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕۆژنامەی نەوژین و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ڕێکخرابوو، تێیدا (٢٠) کچە خوێندکاری زانکۆی گەرمیان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەشدارییان تێدا کرد.

لە ماوەی پێنج ڕۆژی خولەکەدا، لەلایەن ئەکادیمی و پسپۆڕانی بواری ڕاگەیاندنەوە، فێرخوازان بنەما سەرەتاییەکانی کاری ڕۆژنامەنووسیی، شێوازی نووسینی هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی و هەروەها هونەری ئەنجامدانی دیداری ڕۆژنامەنووسیی ئاشناکران.

لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بەسەر فێرخوازاندا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی خولەکە، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران کردەوە لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ بازاڕی کار.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026