زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی سەبارەت بە کورسییە زیادکراوەکانی مۆڵەتی خوێندن

2026-03-09

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە چەند کورسییەکی زیادکراو بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندن تەرخانکراوە.

زانیارییەکان دەربارەی کورسییەکان:

* بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا: (٥) کورسی.

* بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر: (٣) کورسی.

* پسپۆڕییەکان: ئەو پسپۆڕییانەی کە لە لیستی هاوپێچدا ئاماژەیان پێدراوە.

مەرج و کاتی پێشکەشکردن:

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە ناویان لە لیستی کاندیدانی سەرکەوتووی پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٥) نییە، بەڵام پسپۆڕییەکەیان لەگەڵ ئەم کورسییە زیادکراوانەدا دەگونجێت، دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

تێبینی: دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتییە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٣.

بۆ بینینی فۆرمی پێشکەشکردن بۆ مۆڵەتی کورسی خوێندنی باڵا و کورسی پسپۆڕییەکان، کلیک لێرە بکە

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026