بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئاشناکردنی توێژەران بە نوێترین تەکنیکەکانی نووسین و بڵاوکردنەوە، هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی (خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی، دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، سەنتەری پێداگۆجی) لە زانکۆی گەرمیان، خولێکی زانستی دەکەنەوە.
خولەکە تایبەتە بە چۆنیەتی نووسینی توێژینەوەی ئاستبەرز و شێوازەکانی بڵاوکردنەوەیان لە گۆڤارە جیهانییە باوەڕپێکراوەکاندا، ماوەی خولەکە (یەک) مانگە و مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن بەشداربن تێیدا.
ئارەزومەندان دەتوانن لە ماوەی (٨ بۆ ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦) ناوی خۆیان تۆماربکەن، خولەکەش لە ڕێکەوتی (١٥ ی نیسانی ٢٠٢٦ بۆ ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦) دەخایەنێت.
داواکارانی بەشداریکردن دەتوانن لە ڕێگەی بەستەری خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن:
