زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

2026-01-20

بەمەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی کارو چالاکی هاوبەش، زانکۆی گەرمیان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی واژۆکرد.

ڕۆژی دووشەممە (١٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦) شاندێکی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی (مام پۆڵا)، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانی کرد و لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشوزی لێکرا.

سەرۆکی زانکۆ، بە بایەخەوە لە کار و پرۆژە هەمەلایەنەکانی ڕێکخراوەکەی ڕووانی و ئاماژەی بەوەکرد، دڵسۆزی و خەمخۆری ستافی ڕێکخراوەکە بۆ زۆرێک لە ناوەندە جیاجیاکانی گەرمیان و بەتایبەتیش ناوەندە ئەکادیمییەکان، جێگای ستایش و پێزانینە.

دواتر، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.سالار مەحمود) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی زانکۆ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا لەلایەن سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی واژۆکرا، کە ئامانج لێی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی و چەندین چالاکی ئەکادیمی و زانستییە بەتایبەت لەبواری گەنجان و خوێندکاراندا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026