زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان بەنوێنەرایەتی عێراق بەشداری لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی دەکات

2025-11-16

مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان، وەک نوێنەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە پێشبڕکێیەکی بواری توێژینەوەی زانستی کە لەلایەن زانکۆی حەمەد بن خەلیفە لە وڵاتی قەتەر بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕێکخراوە.

پێشبڕکێکە ڕۆژی یەکشەممە (٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، تێیدا (مامۆستا محەمەد یوسف شکور) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاریی زانکۆی گەرمیان، کە لەئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە کۆلێجی زانستی زانکۆی سلێمانی، وەک تاکە نوێنەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداریکرد لە یەکەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ( تێز لە سێ خولەک - First MENA 3MT Competition).

پێشبڕکێکە لە زانکۆى حەمەد بن خەلیفە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، نوێنەری وڵاتانی (جەزائیر، بەحرەین، جیبۆتی، میسر، ئێران، ئوردن، کوێت، لوبنان، لیبیا، مەغریب، عومان، قەتەر، سعودیە، سوریا، تونس، ئیمارات، فەلەستین و یەمەن) بەشدارن، کە خوێندکارى دکتۆران لە وڵاتەکانیان.

لەچوارچێوەی ئەو مەراسیمە زانستییەدا، بەشداربووان لەماوەى ٣ خوولەکدا بیرۆکەی توێژینەوەکانیان لە بەردەم لیژنەیەکى هەڵسەنگاندن پێشکەش کرد، کە دەیان زانکۆ و دامەزراوەى ئەکادیمی و زانستی و نوێنەرى زانکۆکان و پسپۆڕانى بوارە جیاجیاکانى زانست لەسەر ئاستى جیهان لە مەراسیمەکەدا ئامادەبووون، دواتریش خەڵاتی تایبەت بە سەرجەم بەشداربووانی پێشبڕکێکە بەخشرا.

ئامانج لە ڕێکخستنی پێشبڕکێکە، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە نوێیەکانى بوارى خوێندنى باڵایە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و دروستکردنی هەماهەنگى زیاتر لەنێوان زانکۆکان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025