Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان بەشدارییان لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی چین کرد

2025-09-29

دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەنوێنەرایەتی زانکۆ بەشدارییان لە ڕاهێنانێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی چین کرد کە تایبەت بوو بە پیسبوونی بەرگەهەوا.

هەریەکە لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.کارزان مەحمود ئەحمەد و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئازاد حەمەعەلی محەمەد) کە مامۆستان لە بەشی کیمیای کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، بەشدارییان لە پرۆگرامێکی ڕاهێنان لە وڵاتی چین بە ناونیشانی:

‏Carbon peak/neutrality and carbon emission calculation and prediction for developing countries کرد.

پرۆگرامەکە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی چین پاڵپشتی دارایی کراوە و زانکۆی سوجو بۆ زانست و تەکنەلۆجیا جێبەجێکاری پرۆگرامەکە بوو، لە ڕاهێنانەکەدا چەندین بابەتی زانستی تایبەت بە پسبوونی بەرگە هەوا بە تایبەت لە ڕێگای گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی پێشکەشکران و چۆنیەتی چارەسەریان خرایەڕوو.

لەو پرۆگرامەدا، نوێنەری چەندین زانکۆ و ووڵات بەشداربوون تێیدا لەوانە (مالیزیا، تورکیا، ئوردن، میسر، ئازەبایجان، ئەرمینیا، ئۆزبەکستان، ئەفریقای باشور و نەیجیریا) بۆ ماوەی (15) رۆژ بەردەوام بوو.

لە کۆتایی پرۆگرامەکەشدا بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026