Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی وەرزشی دەکات

2026-06-20

بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان زانکۆکانی کوردستان، تیپی فوتساڵی زانکۆی گەرمیان بەشداری لە پاڵەوانێتی فوتساڵی "کیا" بۆ زانکۆکانی کوردستان کرد کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

شاندی زانکۆمان بە سەرپەرشتی یەکەی وەرزشی و هونەری زانکۆ و بە ڕاهێنەرایەتی (د.هەژار مەولود حەمە) و یاریدەدەری ڕاهێنەر (م.ی.کاروان ئەحمەد کەریم)، بە سپۆنسەری (نەخۆشخانەی لایڤی تایبەت) بەشدارییان لەم پاڵەوانێتییەدا کرد.

پاڵەوانێتییەکە کە لەلایەن کۆمپانیای "کیا - نیم" (بریکاری فەرمی کۆمپانیای مۆتۆرۆز لە کوردستان) ڕێکخراوە و لە هۆڵی (ساڵح عەلی) لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەک لە زانکۆی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارن.

بەشداریکردنی زانکۆی گەرمیان لەم جۆرە چالاکییانەدا، دەرفەتێکە بۆ پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکانی خوێندکاران و نوێنەرایەتیکردنی زانکۆکەمان لە بۆنە وەرزشییەکانی کوردستاندا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026