بەبۆنەی بەسەرکەوتوویی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە فەرمانێکی زانکۆیی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد.
سەرۆکی زانکۆ بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٢٦٠٧)، کە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٧/١) دەرچووە، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات لە پای دڵسۆزی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە جێبەجێکردنی ئەرکی زانستییان و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لە بەڕێکردنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) سەرەڕای بوونی قەیران و نائارامی لە ناوچەکەدا.
