Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

2026-06-30

ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کرد.

لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.سالار مەحمود محەمەدساڵح) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە زانستییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش کرا.

تەوەری سەرەکی دیدارەکە تایبەت بوو بە پڕۆژەی هونەریی (ماڵ و نیشتمان) کە لەلایەن زانکۆی سیگمۆند فرۆید (SFU)ی ئەڵمانییەوە بە هاوکاریی ڕێکخراوی ناوبراو ڕێکدەخرێت و بڕیارە بەرهەمەکانی ئەم پڕۆژەیە لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش بکرێن.

لەم چوارچێوەیەدا، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) وێڕای دەربڕینی سوپاس بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، جەختی لەسەر گرنگی بەشداریکردنی زانکۆی گەرمیان لەو چالاکییە نێودەوڵەتییانە کردەوە کە خزمەت بە ئاڵوگۆڕی کولتووری و زانستی دەکەن.

پڕۆژەی (ماڵ و نیشتمان) پێشانگایەکی هونەری و پێشبڕکێیەکی دۆستانەیە کە بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی کولتووری بۆ خوێندکارانی بەشە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهان (بە تایبەت عێراق، بەڕازیل، ئەڵمانیا و ئەفریقای باشوور) ڕێکدەخرێت.

پڕۆژەکە هەوڵدەدات لە ڕێگەی دەربڕینی داهێنەرانە (وەک وێنە، تابلۆ، میوزیک، شیعر، فیلمی کورت، یان هەر جۆرێکی تری داهێنان)، تێگەیشتنی خوێندکاران بۆ چەمکەکانی (ماڵ و نیشتمان) و ئەو شوێنانە بەدەستبهێنێت کە هەستی ئارامی، سەلامەتی و پەیوەستبوونیان پێ دەبەخشێت.

زانکۆی گەرمیان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی دەرگای دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکارانی و بەشداریکردنیان لە چالاکییە جیهانییەکاندا، بە ئامانجی پەرەپێدانی توانا زانستی و هونەرییەکانیان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتیدا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026