Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

شاندێکی زانکۆی گەرمیان بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانییەتەکاندا کرد

2026-06-18

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) شاندێکی زانکۆی گەرمیان بە سەرۆکایەتی (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لە شاری هەولێر بەشدارییان لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانییەتەکاندا کرد.

ئەم مەراسیمە کە بە ناونیشانی "بەرەو جیهانێکی فرە جەمسەری و داهاتووێکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی" بەڕێوەچوو، لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی دەستپێشخەریی شارستانی جیهانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر ڕێکخرابوو.

شاندی زانکۆی گەرمیان پێکهاتبوون لە (پ.ی.د.سالار مەحمود محەمەدساڵح) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و (پ.ی.د.ئاریان رەئوف عەزیز) سەرۆکی بەشی سیستەمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی و (م.دەشتی عەلی ڕەشید) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن.

لە ساڵی (٢٠٢٤)دا لە (٧٨)مین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بە کۆی دەنگی وڵاتانی ئەندام بڕیارێکی پێشنیارکراوی چین پەسەند کرا، کە تێیدا (١٠)ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی وەک "ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا" دیاریکرد.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026