بەشی فیزیا لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای ڕەنگ (ICST) کە لە وڵاتی ئێرانە، ئیمزاکرد.
یاداشتنامەکە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی گەرمیان ئیمزاکرا، ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و پەرەپێدانی پرۆژەی هاوبەش و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ستافی ئەکادیمه هەردوو دامەزراوەکەیە.
بەپێی لێکتێگەیشتنەکە، ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش وەک توێژینەوە، سیمینار، کۆنفڕانس و سیمپۆزیۆم، ئاڵوگۆڕی ستافی وانەوتنەوە و توێژینەوە، هاوبەشکردنی کەرەستە و بڵاوکراوەکانی ئەکادیمی لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا.
یاداشتنامەکە لەلایەن (پڕۆفیسۆر سەعید بەستانی) بەڕێوەبەریICST و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د.حەیدەر ابراهیم) سەرۆکی بەشی فیزیای زانکۆی گەرمیان ئیمزاکرا.
پەیمانگای ڕەنگ بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا (ICST)، لە ساڵی (١٩٩٧) دامەزراوە و لەگەڵ ژمارەیەک ناوەندی زانستی و ئەکادیمی هەماهەنگی و پەیوەندی هەیە.