لەچوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ برەودان بە پەیوەندییە زانستییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی مۆرسیای ئیسپانیا واژۆکرد.
دوابەدوای سەردانی فەرمی شاندی زانکۆی گەرمیان و چەند زانکۆیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆی مۆرسیا لە وڵاتی ئیسپانیا لەسەر بانگهێشتی زانکۆ ئیسپانیەکە، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر سالار مەحمود محمدساڵح) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێکەوتی (٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی مۆرسیا کۆبوونەوە، بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆش؛ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
جێگای ئاماژەیە، دەستپێکی پەیوەندییەکانی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی مۆرسیا دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی (٢٠٢٣)، لەوکاتەوە هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی گەڵاڵەکردن و واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن کردووە و، دواجار لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە فەرمی واژۆکرا.
شاندەکەی زانکۆی گەرمیان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە راهێنانی زانكۆكانی كوردستان له پڕۆژەی (RISE) كه لهزانكۆی مۆرسیا بهڕێوهچوو، سەردانی وڵاتی ئیسپانیایان کرد.
