زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

شاندێکی ڕێکخراوی PDO سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد

2025-12-07

ڕۆژی یەکشەممە (٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، پێشوازی لە شاندێکی (ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO) کرد.

لەسەرەتادا، شاندی ڕێکخراوەکە باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد بۆ دروستکردنی پەیوەندی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش، دواتر گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیەکی نوێی ڕێکخراوی PDO کرا بەناوی (بنیادنانی ئاشتی) بۆ پێگەیاندنی کەسانی ئاشتیخواز، بۆ ئەو مەبەستەش شاندی میوان داوایانکرد زانکۆی گەرمیان هاوکاریان بێت لە بەشداریکردن لە پرۆژەکە و ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لەبوارەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت گەنجاندا.

لایخۆیەوە، سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ئامادەیی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانی دەربڕی بۆ هەماهەنگی و سەرخستنی پرۆژەی (بنیادنانی ئاشتی) و وتیشی: لەڕێگەی سەنتەرە پەیوەندیدارەکانی زانکۆ و ستافی ئەکادیمییەوە، بەشدارییەکی کارا دەکەین، چونکە بەلای ئێمەشەوە بابەتی پرۆژەکە جێی بایەخە و گرنگە بۆ سەقامگیری کۆمەڵگە.

ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، لەبوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان لە بواری گەشەپێدانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی کار دەکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025