Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد

2025-08-06

دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان بەشدارییان لە وۆرکشۆپی (چۆنیەتی وتنەوەی پرۆگرامی کارسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان) کرد، کە بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە هاوکاری ڕێکخراوی (UNDP) و دەزگای ڕوانگە ڕێکخرابوو.

وۆرکشۆپەکە ڕۆژانی (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، و مامۆستایانی بەشداربووی زانکۆی گەرمیانیش پێکهاتبوون لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر بیابان نوری ڕۆستەم) و (مامۆستای یاریدەدەر چنور مەحمود فەتاح).

لە وۆرکشۆپەکەدا، بابەتی کارسازی و چۆنیەتی وتنەوەی وەک وانەیەک بۆ بەشداربووان ڕوونکرایەوە، کە لە پلانی وەزارەت دایە وەک وانەیەکی نوێ بهێنرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکاندا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026