بەمەبەستی ڕەخساندنی هەل و دەرفەتێکی زانستی لەبار بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی ئەکادیمی، زانکۆی گەرمیان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی یارۆسلاڤـی وڵاتی ڕوسیا واژۆکرد.
ڕۆژی سێشەممە (٥ـی ئابی ٢٠٢٥)، کۆبوونەوەیەک بەشێوەی ئۆنلاین لەنێوان (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر سالار محمود) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی گەرمیان، لەگەڵ (د.میخائیل گورزدێڤ) سەرۆکی زانکۆی یارۆسلاڤ و (د.ماریا ئەڤێرینا) ڕاگری کۆلێجی زمانە بیانییەکان لە زانکۆی ناوبراو ئەنجامدرا.
لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا واژۆکرا، کە تێیدا هەردوو زانکۆ پێکەوە بتوانن لە بوارەکانی چالاکی زانستی و توێژینەوە و ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمیدا کاری پێکەوەیی گرنگ بکەن.
لە گرنگترین خاڵەکانی نێو لێکتێگەیشتنەکە:
١- ١- ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی بەتایبەت لە پسپۆڕییەکانی (زمانی کوردی و زمانی عەرەبی).
٢- پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی زانکۆی گەرمیان بۆ کردنەوەی بەشی زمان و کولتووری ڕوسی لە داهاتوودا.
٣- ئەنجامدانی چالاکی زانستیی هاوبەش وەک (وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی، کۆنفرانسی زانستی).
٤-پلانی ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران لەنێوان هەردوو زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) لەبوارەکانی زمان و ئەدەب و کلتوردا.