زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان گرانتێکی یەکێتی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت

2025-07-29

دوابەدوای پێشکەشکردنی زانکۆی گەرمیان بۆ پرۆژەی (ERASMUS-EDU-2025-STRAND1) کە پرۆژەیەکی پاڵپشتیکراوی دارایی و لۆجیستی یەکێتی ئەوروپایە بۆ پشتگیری زانکۆکانی دەرەوەی یەکێتیەکە، توانرا سەرکەوتووبێت لە بەدەستهێنانی گرانتەکە و بەشداریکردن لە پرۆژەکە.

پرۆژەکە لە پێناو بونیادنانی تواناکانە لە بواری خوێندنی باڵا و پێشخستنی ڕێبازی نێوان زانستەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە میراتی کەلتوری و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە پێناو بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمی زانکۆکان لە بوژاندنەوەی گەشتیاری کەلتوری، زانکۆی گەرمیان یەکێکە لەو زانکۆیانەی کە بە تەواوی ناوی لە پۆرتاڵی کۆمسیۆنی ئەوروپی تۆمارکراوە و خاوەنی کۆدی ناسینەوەی بەشداریکردنە (PIC Number) کە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت پرۆپۆزەڵ بۆ سکۆلەرشیپەکانی یەکێتی ئەوروپا و پرۆژە ئەکادیمیەکان پێشکەش بکات و پاڵپشتییە داراییەکان (Grants) بە دەستبهێنێت بە هاوبەشی زانکۆکانی ئەندام لە کۆمسیۆنەکە.

پرۆژەکە بە ناونیشانی ڕێگای داهێنەرانە بۆ پەرەپێدانی میراتی کەلتوری و گەشتیاری لە کوردستانی عێراق (Innovative Pathway for Cultural Heritage and Tourism Development in Iraqi Kurdistan) ئامانجی پێشخستنی ڕێبازی نێوان زانستەکانە بۆ گرنگیدان بە خوێندنی میراتی کەلتوری لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ئەنجامدانی خولی ئەکادیمی بۆ ستافی زانکۆی گەرمیان، دامەزراندنی تاقیگەی سەردەمی و سەنتەری توێژینەوە، هەروەها پەرەپێدانی تۆڕی ئەکادیمی هاوبەش لە نێوان زانکۆکان و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان، پەرەپێدانی هاوکارییەکان کە هەلی دامەزراندن بەرزدەکاتەوە و بزوێنەری گەشەپێدانی بەردەوامی گەشتیاری کولتووریە لە ناوچەکەدا.

پرۆژەکەی یەکێتی ئەوروپا، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و تاقیگەیەکی مۆدێرن بە تەواوی پێویستییەکان و سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی پێشکەوتوو لە زانکۆی گەرمیان دادەمەزرێنرێت، کە هاوکار و یارمەتیدەری توێژەرانی زانکۆیە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی نوێی سەردەمیانە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025